• English
  • Persian
  • Russian
  • Arabic
  • Kurdish

ڕەفەدانان، جیھازاتی عەمبار و فرۆشگەیی

کارخانه جدید دژپاد لە کارگەی تازەی شەریکەی دژپاد ھەڵکەوتوو لە شاری پیشەسازیی (سەنعەتی) پەرەند.

شەریکەی دژپاد

شەریکەی دژپاد (بەشی تایبەت) بە ھەبوونی زیاتر لە شێست ساڵ ڕابردوو پێشینەی ئەرێ‌یی، وەک گەورەترین بەرھەمھێنەری سیستەمەکانی ڕاگرتن و ئاگاداریی کردنی شتومەک (جۆرەکانی ڕەفە) لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی ناوین، ڕاسپاردە و ئەرکی ڕاوێژکاری، گەڵاڵە داڕشتن، بەرھەمھێنان، دابین کردن و دامەزراندن و نیشاندانی ڕێگە و چارەی زۆر باش و گونجاو لە شەبەنگێکی بەربڵاو کە لە دەزگایەکی ڕەفەی ساکاری کونکون ھەتا گەورەترین و پێچەڵاوپلووچترین مەخزەنەکانی تەواو ئۆتۆماتیک (AS/RS)ی لە ئەستۆیە. شەریکەی دژپاد بە بوونی پسپۆڕانی بە ئەزموون و بەھرەدار بوون لە زانستی ڕۆژی جیھان، توانای ڕێگاچارەی تەواو و بێ وێنەی ھەیە کە نەک ھەر ڕێگا و چارەی ئاستەنگەکانی ئەوڕۆ بەڵکوو وەدیھێنانی نیاز و پێویستییەکانی بەرچاو و زەقی ڕێوچارەکانی ئێمە، کەمبوونەوەی بەرچاوی تێچووەکانی کار و ڕەوت لە زەمەنی بەرھەمھەڵگرتن‌دایە. ئەو بۆ خۆی دەبێتە ھۆی ئەوە ھەتا ماوەی گەڕانەوەی سەرمایە دانانەکان زۆر کورت بێت و گەڵاڵەکان بە تەواوی باری ئابوورییان ھەبێ. گۆڕەپانی بەربڵاوی خۆمەتگوزارییەکانی شەریکەی دژپاد بەرامبەر لەگەڵ ھەموو چالاکییەکانی لۆجیستیکی ناوخۆی بنکەیی‌یە کە بە ھەڵڕژاندن و بردنە دەرەوەی ئەو شتومەکانەی ناوەوە دەس پێدەکا و بە کار و چالاکییەکانی ڕاگرتن و گواستنەوەی ئەوان درێژەی پێدەدرێ و لە ئاکامدا بە ناردنی بەرھەمەکان کۆتایی پێدێ.

از ویژگی بارز راه حلهای ما ،کاهش چشمگیر هزینه های عملیاتی در زمان بهره برداری است. این خود سبب می شود تا دوره بازگشت سرمایه گذاری ها بسیارکوتاه گردیده و طرحها کاملا اقتصادی باشند. گستره وسیع خدمات شرکت دژپاد منطبق برتمامی فعالیتهای لجستیک درون بنگاهی است که ازتخلیه مواد و کالای ورودی شروع میشود و با فعالیتهای نگهداری و جابجایی آنها ادامه مییابد و در نهایت با ارسال محصولات به پایان میرسد.


بۆچی پیشەسازیی عەمبار (مەخزەن) لە ئێراندا لەگەڵ ناوی دژپاد ھاولفە و بە یەکەوە دێ?

ئەو پیشەسازییە لە ئێراندا لە ساڵی 1332 و بە ھۆی حاجی محەممەد حوسەین جابیر ئەنساری بناغەی داندراوە. لە خیلالی ساڵەکانی دوور و درێژی ڕابردوو، دژپاد توانی ھەتا ھاوھەنگاو لەگەڵ پەرەسەندنی پیشەسازیی لە ئێراندا، خزمەتگوزاری و بەرھەمەکانی خۆی لە ئاستی پڕۆژەکانی نەتەوەیی و ناوچەیی بخاتە ڕوو ھەتا ئەو جێیەی کە ھەر ئێستا بە میلیۆن مەتری دووجا لە عەمبارەکانی یەکەکانی پیشەسازی، خزمەتگوزاری و ئیداری (لە بوارەکانی نەوت، غاز، پەتڕۆکیمیا، ترۆمبیل دروست کردن، کەرەسەی ناوماڵ، خواردەمەنی، دەرمانی، سیححی و...) لە ئێران و 26 وڵاتی جیھان بە سیستەمەکانی جۆراوجۆری ئاگالێبوون و ڕاگرتنی دژپاد تەیار کراون. ھەر لەو ڕاستە و پەیوەندییەدا وەدەس خستنی بڕوانامەکانی گرینگی جیھانی، شانازییەکانی دژپادی تەواو کردووە. کۆی ئەو شتانە بۆتە ھۆی ئەوە کە «وشەی» ڕەفەی دژپاد ببیتە وشەی دیارخەر و باوی ئەو پیشەسازییە.


بڕوانامەکان و خەڵاتکان

دژپاد دژپاد لە درێژایی ساڵانی چالاکییەکانی خۆی توانیویەتی ھەتا ستانداردەکان و بڕوانامەکان و پەیکەرەی زۆر وەدەس بخا. ھێندێک لە ستانداردەکان و بڕوانامەکانی شەریکەی «دژپاد» کە لە بواری دروستکردن، جێ‌بەجێ کردن و دامەزراندنی سیستەمەکانی ئاگادار بوونی (ڕەفەی) ماک و شتومەکەکان و چوارچێوەکانزاکانی لە پێش‌دا دروست کراو وەدەس ھێناوە بەو جۆرەی خوارەوەن. چاوپێداخشاندنی لسیتەی تەواوی بڕوانامەکان و خەڵاتەکان